13

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە ماڵدزراوانی ئۆتۆمبێلەکانی شیرکەتی فەردا مۆتۆرز لە بەردەم ئۆستانداری گیلان لە شاری ڕەشت کۆبوونەوە.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای پێدانی پارەی ئۆتۆمبیلەکانیان، نەک تەنیا لە لایەن بەرپرسانی ئەو شیرکەتەوە ئۆتۆمبیلەکان ڕادەستیان نەکراوە، بەڵکوو هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە ئەگەری درێژەدان بە کۆبوونەکەکانیان، سکاڵایان لە سەر تۆمار دەکرێت. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کڕیاران خوازیاری وەدیهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان، کۆتایی هاتن بە گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکان و هەروەها پێڕاگەیشتن دادپەروەرانەی ناوەندە قەزاییەکان لە سەر سکاڵاکانیان بوون.