دەستبەسەرکرانی هێرش شەریفیان لە شاری کامیاران

هێرش شەریفیان، لاوێکی ١٧ ساڵەی خەڵکی گوندی پاڵەنگان سەر بە شارستانی کامیاران، پاش ئامادەبوون لە ئیدارەی ئیتالعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕەەوانە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێرش شەریفیان ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی پاش ئەوەی بۆ ئیدارەی ئیتالعاتی کامیاران بانگهێشت کرا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە کە پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە نەک تەنیا زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی لە بەردەستدا نییە، بەڵکوو لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net