پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕەتکردنەوەی ئیدعای گواستنەوەی سێ میلیارد دۆلار بۆ کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئیماراتەوە

 

ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردان، وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتوو ئیدعاکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی پارە یان ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ئیماراتەوەی ڕەت کردەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو وەزارەتە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە هیچ پارەیەک بۆ کۆماری ئیسلامی نەگوازراوەتەوە و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی سێ میلیارد دۆلار دوورن لە ڕاستییەوە. بە وتەی بەرپرسانی ئیمارات، هەواڵ و ڕاپۆرتە دارایی و سیاسییەکان دەبێت تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمی و متمانەپێکراوەکان ببەستن و دوور بکرێنەوە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *