گیانلەدەستدان و برینداربوونی دوو کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو کرێکار لە دوو شاری جیاوازدا، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، تووشی ڕووداو بوون و کرێکارێک گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کرێکارێکی ژنی تەمەن ٢٠ ساڵ و شاغڵ لە فرۆشگایەک لە ناوچەی گیلاوەندی دەماوەند، بە هۆی ڕووداوێکی کارەوە بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. لە هەمان کاتدا کرێکارێکی دیکەی خەڵکی گوندی “جوشقان” سەر بە کاشان، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسان بە ئیمەنی شوێنی کار، بە سەختی بریندار و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدسەتداوە. شایانی باسە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان و هەروەها بایەخ نەدانی ڕژیم بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، لانیکەم پێنج هەزار و نۆزدە کرێکار گیانیان لەدەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net