دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی “ئەشکان ئابخو” هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “ئەشکان ئابخو” ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر شوێنی کارەکەی، بە بێ بڕیاری قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هێزە ئەمنیەکان هەروەها بە بنەماڵە و نزیکەکانی ڕایانگەیاندووە کە تەنها بۆ چوار کاتژمێر ناوبراو لەگەڵ خۆیان دەبەن، بەڵام پاش تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ هێشتا ئازاد نەکراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net