9

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک هاووڵاتی لە زاهدان، دەشتیاری، سیب و سۆران و ڕەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، شەش هاووڵاتی بەلوچ بە ناوەکانی “فەرزاد زەریفدڵ“، “ئیقبال شاهوزهی“، “مەهدی دەهمەردە“، “عادل دێهقانی“، “یاسین مەحمودزهی” و “عەلیرەزا دەهمەردە” لە شارەکانی زاهدان، دەشتیاری و سیب و سۆران، بەبێ بڕیاری قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. هەروەها لە شاری ڕەشت، “ئێلیاس ئارایش” ئەندازیار ، پاش بانگهێشت بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو، چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان و بڵاوکردنەوەی چەندین بابەت دژ بە ڕژیم بووە.