بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان


بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 170 ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “ئێحسان وێنە” هاووڵاتی خەڵکی شاری کرماشان، هێشتا چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی دیار نییە.

ناوبراو ڕۆژی 14ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net