مانگرتنی شۆفێرانی شاغڵ لە کانگەی تەزەرە

ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە شۆفێرانی شاغڵ لە کانگەی بەرکەمڕەی تەزەرە، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، وازیان لە کارەکانیان هێنا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، شۆفێرانی ئەو کانگەیە بۆ ماوەی چەند مانگە لە لایەن بەرپرسانەوە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و تەنانەت وڵامی داخوازییەکانیان نادرێتەوە. کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسان بە بیانووی نەبوونی داهات و هەروەها کەمبوونی دارایی، حەقدەستەکانیان پێ نادەن و پێویستە بڕی پارەی 150 تاکوو 200 ملیۆن بە هەر یەک لە شۆفێران بدرێت. شایانی باسە کە کانگەکانی ئێران بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی، تووشی قەیرانی نەبوونی ماددەی تەقینەوە بوون و ئەمەش بووەتە هۆی نەبوونی داهات و قەیرانێکی گەورەی ئابووری.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net