18

ڕۆژی ڕابردوو، لە ئەنجامی لافاوێکی توند لە ناوچەی بورالانی ماکۆ، تا ئێستا ٦٠ خانوو ڕووخاون و زیان بە زیاتر لە ١١٠ بنەماڵە گەیشتووە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەم لافاوە ڕۆژی چوارشەممە ڕوویداوە و گوندەکانی بەری، پەنجەرلوو و وەلیکەندی گرتووەتەوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە جگە لە خانووی دانیشتوان، زیانێکی زۆریش بە پردەکان، ڕێگاوبان، ژێرخانەکان و شوێنەوارە مێژووییەکانی ناوچەکە گەیشتووە. شایانی باسە کە بە هۆی قورسایی زیانەکان، هەندێک لە خێزانە زیانلێکەوتووەکان ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدەستداوە.