بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناویسامان زندەپیلپاش زیاتر لە ١٠ ڕۆژ  دەستبەسەرکران، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net