بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی کازیوە پەرویزنیا لە زیندانی ناوەندی ورمێ

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “کازیوە پەرویزنیا” هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو ڕێکەوتی 22ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی و هۆکاری دەستبەسەرکرانی، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net