پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کوژرانی لاوێکی تەمەن 19 ساڵەی خەڵکی پارێزگای کرمان بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ڕۆژی هەینی 6ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن 19 ساڵی خەڵکی شارستانی “بەردەسیر” سەر بە پارێزگای کرمان، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەستداوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی ئەمیرمحەممەد کازمی” بە هۆکاری لە سەروە بوونی دەنگی گۆرانییەک لە کاتی موحەڕەمدا، لە لایەن هێزەکانی بەسیجی ڕژیمەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی تاوانباران یان سزادانیان، ڕاگەیاندنێک لە لایەن ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیمەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *