سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر کەمال خان‌بابایی لە بەندیخانەی قەزوین

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کەمال خان‌بابایی، خەڵکی قەزوین و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن دادگا ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتیموحاربەحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری قەزوین دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی چوبیندەر کراوە. سەرەڕای ئەوەی کە کەمال خان‌بابایی خاوەنی خێزان و منداڵە، بەڵام دەزگای قەزایی ڕژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، ئەم حوکمە قورسەی بۆ دەرکردووە. بە وتەی پارێزەران و چالاکانی مافی مرۆڤ، ئەم حوکمە تەنیا بۆ ترساندنی خەڵک و پێشگرتن لە ناڕەزایەتییە نوێیەکانە و ڕوون نەبوونی دانیشتنەکانی دادگا و ڕێگریکردن لە مافی بەرگری کردن، نیشانەی دادگاییەکی نادادپەروەرانەیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net