درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی بالیسان، لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بە چەندین مووشەک و درۆنی ئینتحاری کرایە ئامانج.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بە هۆی ئەم هێرشانەوە زیانێکی گیانی بەر هێزەکان و ئەندامانی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکەوتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر بارەگاکانیان کەوتووە. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، بە دەیان جار بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکان لە لایەن سپای پاسداران و هەروەها میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمەوە بە عێراق، کراونەتە ئامانج و بە هۆیەوە چەندین کەس بریندار یان گیانیان بەختکردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net