مانگرتنی زیاتر لە 350 بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد لە خواردن

بەپێی دوایین زانیارییەکان، زیاتر لە 350 بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، دژ بە هەڵسوکەوتی توندوتیژانەی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ بەندکراوێکی سیاسی، مانیان لە خواردن گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لەو زیندانە بە بیانووی بێڕێزی بە هێزەکانی زیندان، بەوپەڕی توندوتیژییەوە هێرش کراوەتە سەری و دۆخی تەندروستی لە خراپیدایە. بەندکراوانی مانگرتووی ئەو زیندانە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، بە هۆکاری ڕێگری کردن لە ناڕەزایەتی بەندکراوان و هەروەها سەرکوتی هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک، بە بیانووی ناڕەوا و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، گوشاری تەند دەخەنە سەر بەندکراوانی سیاسی و بە هۆیەوە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوان زیانیان بەرکەوتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net