8

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، پێنج کرێکار لە شارەکانی سیرجان و یەزد، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، تووشی ڕووداو بوون و کرێکارێک گیانی لەدەستدا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کرێکارێکی بیناسازی لە شارستانی سیرجان، بە هۆی کەوتنەوە خوارەوەی لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستداوە. لە هەمان کاتدا چوار کرێکاری دیکەی شاغڵ لە شیرکەتێکی پەیمانکاری لە ناوچەی گوڵ گوهەری سیرجان، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار و لێک کەوتنیان لەگەڵ ماددە کیمیاییەکان، بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.