سەپاندنی حوکمی سێدارە و زیندان بە سەر هەشت بەندکراو یناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دادگاکانی ڕژیم لە شارەکانیتارانومەحەلاتی پارێزگای مەرکەزی، حوکمی قورسی سێدارە و زیندانی تەعزیرییان بەسەر هەشت بەندکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا سەپاندووە.

لەم پێوەندییەدا،ئەرغەوان فەلاحیبە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەکان ووەحید خان سەنەمیبە تۆمەتی موحاربە لەلایەنئەبولقاسم سەڵەواتیلەتارانحوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە وڕاحلە موعینیخوێندکاری زانکۆش بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە. هاوکات پێنج بەندکراوی دیکەی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە شارستانیمەحەلاتبە ناوەکانیعێرفان خەلیلی،عەلی ئەکبەر مەحلوجی،حسام عیسائی،حسێن شوکوھیوئەبولقاسم کازم ئەسڵانیبە تۆمەتی موحاربە حوکمی سێدارەیان بۆ دەرچووە و ئێستا لە زیندانیئەراکڕاگیراون. جێگای ئاماژەیە کە سەپاندنی ئەم حوکمە قورسانە و بەکارهێنانی ئەشکەنجەی توند و دانپێدانانی زۆرەملێ، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ چاوترساندنی چالاکانی مەدەنی، سەرکوتکردنی دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵک لە ئێران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net