بانگهێشتی بنەماڵەی پێشمەرگە گیانبەختکردووەکانی پیرانشار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

ڕۆژی ڕابردوو، پاش تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر گیانبەختکردنی شەش پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران، ژمارەیەک لە بنەماڵەی گیانلەدەستدراوان لە پیرانشار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کاتی سەردانی ئەم بنەماڵانەدا وێڕای بێڕێزیکردن، بە هەڕەشە و توندوتیژی داوای کۆد و دەستڕاگەیشتن بە مۆبایلەکانیانیان کردووە. پاش ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییە لە لایەن بنەماڵەکانەوە، هێزە سەرکوتگەرەکان بە زۆرەملێ مۆبایلی ژمارەیەک لەوانیان زەوت کردووە و لە ڕێگەی لاپەڕە تایبەتەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئامانجیان بووە وێنەکانی خامنەیی بڵاو بکەنەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net