مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکاران و خانەنشینکراوان لە چەندین شاری ئێران

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی قەیرانە ئابوورییەکان و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیم، شەپۆلێکی نوێ لە مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە لایەن کرێکاران، خانەنشینکراوان و هاووڵاتییانەوە لە شارەکانی میناب، ئەهواز، ئیسفەهان و تاران بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری میناب بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی بەرپرسان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی کۆمپانیای بۆریسازیی ئەهواز، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی پووشپەڕەوە دژ بە بڕینی بیمەکانیان مانیان گرتووە و دەستیان لە کار کێشاوەتەوە، کە ئەمەش بۆ دووهەم جارە لە ئەمساڵدا ڕوو دەدات و بووەتە هۆی ڕاگرتنی کارەکانی ئەو کارگەیە. هەر لەم پەیوەندییەدا و ڕۆژی شەممە ٢٠ی پووشپەڕ، گرووپێک لە خانەنشینکراوانی موخابرات و پیشەسازیی پۆڵا لەبەردەم فەرمانداری پارێزگای ئەسفەهان، بە هۆی دۆخی خراپی ژیانیان، جێبەجێنەکردنی یاسای هاوسانسازی حەقدەستەکانیان و کێشەی بیمەی دەرمانی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. شایانی باسە کە هەر لەو ڕۆژەدا، ژمارەیەک لە کڕیاران و خاوەن حەواڵەکانی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازییسایپالە تاران، بە هۆی وەرنەگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان، نادیاریی دۆخی گرێبەستەکانیان و پابەندنەبوونی کۆمپانیاکە بە بەڵێنەکانی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net