13

بەپێی ڕاپۆرتیەکان، ھاووڵاتییەكی خەڵکی بۆجنووردی خۆراسان بە ناوی حەمزە ئەحمەدی تەراقی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە سزای قورسی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی بۆجنوورد، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاویدا، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو دواتر لە لایەن دادگا ئینقلابی بۆجنوردەوە، بە تۆمەتی “هێرش بۆ سەر هێزەکانی ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و بیروڕای گشتی“، حوکمی 5 ساڵ و 7 مانگ و 15 ڕۆژ زیندانی تەعزیری و هەروەها لێدانی 148 قامچی بەسەردا سەپێندراوە.