8

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی پاڵاوگەی گازی ئیلام، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی دەرکرانیان لە سەر کارەکانیان و تەنانەت پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان لە لایەن بەرپرسانی ئەو شیرکەتەوە، لە دۆخێکی زۆر خراپی مەعیەشتیدا دەژین و توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیاری گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کارەکانیان و هەروەها ڕوونکردنەوەی دۆخی پیشەییان بوون.