11

ڕۆژی ڕابردوو، پێرسۆنێلی هەوانیروزی کرماشان دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان و وڵام نەدانەوەی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
کارمەندانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای ئۆستانداری شاری کرماشان، ئاماژەیان بەوە کرد کە بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە، سەرەڕای بەڵێنەکانی بەرپرسانی ڕژیم، هێشتا پرۆژەی سازکرانی خانووەکانیان دەستی پێنەکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی گوشارێکی قورسی ئابووری لە سەر کارمەندان. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، کارمەندان خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان و هەروەها دەستێوەردانی دادپەروەرانەی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بوون.