درێژەی مانگرتنی بەندی دووهەمی زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە خواردن

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندی دووهەمی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، لە نۆیەمین ڕۆژی بەردەومدا، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گیەشتوو، مانگرتنی بەندکراوانی ئەو زیندانە بە ڕۆژی دووشەممە 22ی پووشپەڕەوە دەستێ پێکردووە و زیاتر لە 1500 بەندکراو بەشداری لەم هەڵمەتەدا دەکەن. بەندکراوانی مانگرتوو بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە داوا لە کۆمەڵگای ئێران و هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن کە پشتیوانی لە چالاکییەکانیان بکەن و جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داواکارییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتی و مانگرتن دەدەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net