12

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو سێ بەندکراوە بە ناوەکانی ” یاسین هاشم زهی، عەلی مەرشەد و ئیرەج ئیبراهیم زادە” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست“، لە زیندانەکانی “مەشهەد، زاهدان و ئیلام لە سێدارە دراون. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان و هەروەها بە شێوەیەکی نەهێنی بەڕێوەچووە.