15

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە شۆفێرانی شارەداری بێهبەهان دژ بە خراپی دۆخی پیشەییان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو شۆفێرانە سەبارەت بە درێژەپێنەدانی گرێبەستەکانیان لە لایەن پەیمانکارەکانەوە، کەمبوونی ئاستی حەقدەست و نەبوونی بیمە ناڕازین. هەروەها کرێکاران خوازیاری گرینگی پێدانی بەرپرسان بە کێشە پیشەییەکان و مەعیشەتییەکانیان بوون و جەختیان لەسەر ئەوە کردووە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و قەیرانی ئابووری، توانای دابین کردنی تەنانەت پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نەماوە.