هێرشی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی ڕابردوو، بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەندین شوێنی جیاواز لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە کراوەتە ئامانج.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی ئالانە، بە چەندین درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیراوە و هەروەها بنکەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە چەمشار، لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە ئامانج گیراوە، کە بە هۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەیە کەوتووەتەوە. هاوکات چەندین پێگەی دیکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕی کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان، بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە ئاستی زیانەکانی ڕاپۆرتێکی ڕوون بە دەستمان نەگەیشتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net