دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد

بەپێی دوایین هەواڵەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناویمیلاد مرۆوەتیخوێندکاری زانکۆی ئازادی مەهاباد، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net