8

بەپێی دوایین زانیارییەکان، 7 بەندکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، بە شێوەیەک کە هێشتا چارەنووسیان دیار نییە لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ڕاگیراون.
ئەو هاووڵاتیانە بە ناوەکانی ” ئیلیا ئەکبەری، سەجاد چراغی، مەتین شەبانی، فەرهاد حسێن پوور، مەجید حسێن پوور، حسەین سەفەر پوور، و حسەین ڕەسووڵی” لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر و هێشتا ڕەوەندی دۆسیەکانیان ڕوون نەکراوەتەوە. شایانی باسە کە ڕێکخراوەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە داهاتووی ئەو 7 بەندکراوە و هەروەها مەترسی سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەریاندا هوشداری جددیان داوە.