6

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەی فیاز بەخشی تاران، دژ بە خرابی دۆخی ئابووریان کۆبوونەوە.
بە وتەی ناڕازیان، بە هۆی کەمبوونی ئاستی حەقدەستەکان و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەمالەکانیان نەماوە. ئەو کەسانە هەروەها ئاماژەیەیان بەوە کردووە کە بە هۆی زۆربوونی ساعەتی کار و کەمبوونی هێزی کار لە نەخۆشخانە، لە ژێر گۆشاری سەختی پیشەییدان و توانای جێبەجێ کردنی دروستی ئەرکەکانیان نەماوە.