10

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ڕۆژ پاش ڕووداوێکی کار بریندار ببوو، بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کرێکارەی بیناسازییە بە ناوی “مێهران ڕەسوولی”، بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە، بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سەردەشت کرابوو. شایانی باسە کە ساڵانە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران لە ئێران و کوردستان، بە سەدان هاووڵاتی تووشی ڕووداو دەبن و ژمارەیەکی زۆریان، گیانیان لەدەست دەدەن.