خۆکوژی بەندکراوی سیاسی پێشوو لە بەردەم نوێنەرایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر

ڕۆژی یەکشەممە 11ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانیئەلشتەرسەر بە پارێزگای لوڕستان، بە هۆی وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەردەم بینای نوێنەرایەتی ئەو ڕێکخراوە لە شاری هەولێر، کۆتایی بە ژیانی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناویمستەفا قاسمی حەسەنوەند، ساڵی 1402ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە و وەگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ڕەوانەی گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری خوڕەم ئاوا کرابوو. شایانی باسە کە ناوبراو بە هۆی ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە لە بارودۆخێکی زۆر خراپی جەستەییدا بووە، بە شێوەیەک کە تەنانەت پاش ئازادکرانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی، هێشتا ئاسەواری ئەشکەنجەکان لە سەر جەستەی مابووەوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو بەندکراوە سیاسییە پێشووە، سەرەڕای چەندین جار داخوازی و سەردان لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوەندی پەنابەرییەکەی، وڵامی نەدرابووەوە و بە هۆیەوە ئاگری نابووە جەستەی خۆیەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net