ساز کردنی دۆسیەیەکی نوێی قەزایی دژ بە ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاریکرماشان

دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دۆسیەیەکی نوێی قەزایی دژ بەعەلی پوورداراب، ڕۆژنامەنووس و چالاکی خەڵکی شاری کرماشان پێک هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بە مەبەستی ئامادەبوون لە دادگای ڕژیم بۆ ئەم ڕۆژنامەنووسە دەرچووە. بەپێی دەقی ئەم ئاگادارییە، ناوبراو دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژ پاش پێگەیشتنی نامەکە، خۆی بە ناوەندە قەزاییەکان بناسێنێت. عەلی پوورداراب یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکان و چالاکانی مەدەنیی شاری کرماشان کە بەردەوام ڕووبەڕووی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بووەتەوە. ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بوێرانە خەریکی ڕووماڵکردنی هەواڵەکان و بەدواداچوونی دۆخی یاسایی گیانبەختکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و بنەماڵە دادخوازەکانیان بووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net