9

ڕۆژی یەکشەممە 18ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی فولاد لە شاری ئیسفەهان، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی بە ڕێکخستنی ڕێپێوانێک و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها ئازادی دەستبەجێی هەموو خانەنشینکروانی دەستبەسەرکراو بوون. ناڕازیان لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دەدەن.