10

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی لە سەر کار دەکراوی پاڵاوگەی گازی ئیلام، دژ بە ناڕوونی دۆخی پیشەییان لە بەردەم ئوستانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی دەرکرانیان لە سەر کارەکانیان و بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتی کرێکاران، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و خوازیاری گەڕاندنەوەی بۆ سەر کارەکانیان بوون.