سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر 3 هاووڵاتیی لە شارەکانی قوروە و تاران

لە رۆژانی ڕابردوودا،هۆما تەیموری، یاسر ئازادە و تارا فەرهەنگیان، سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی قەزاییان بەسەردا سەپێندراوە.

هۆما تەیموری و هاوسەرەکەی یاسر ئازادە، مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کران و دواتر لە لایەن لقی 15ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیئەبۆلقاسم سەلەواتیبە تۆمەتیکۆبوونەوە دژ بە ئەمنییەتی وڵاتهەریەک حوکمی 5 ساڵ زیندان، 2 ساڵ قەدەغەبوون چوونە دەرەوە لە وڵات و چالاکی لە سۆشال میدیابەسەریاندا سەپێندرا. هەروەها تارا فەرهەنگیان خوێندکار و خەڵکی شاری قوروە، یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی نارەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دادگای قوروەوە بە تۆمەتیتێکدانی رێوشوێنی وڵات و نافەرمانی لە هێزەکانی ڕژیمحوکمی 1 ساڵ زیندانی تەعزیری، لێدانی قامچ، 2 ساڵ دوورخستنەوە بۆ زابل و 120 ملوێن تمەن سزای نەقدی بەسەردا سەپێندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net