پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد لە شنۆ و پێرانشار

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، “مەتین رەسوولی و هادی خزری” سەرەرای تێپەربوونی چەندین رۆژ دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، مەتین ڕەسوولی هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار رۆژی یەکشەممە 25ی گەلاوێژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. هەروەها هادی خزری هاووڵاتی خەڵکی شنۆ و تەمەن 27 ساڵ، رۆژی شەممە 24ی گەلاوێژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالەکانیان بێبەش کراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *