گیانلەدەستدان و برینداربوونی 5 کرێکار لە شارەکانی ئیلام، مەهاباد و ئاشخانە

لە رۆژانی ڕابردوودا، 5 کرێکار لە شارەکانی ئیلام، مەهاباد و ئاشخانە بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار بریندار یان گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارێکی بیناسازی لە ناوچەیبامسەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە بە سەختی بریندار و سێ کارمەندی ئاگر کوژێنەوە لە ئەنجامی فریا کەوتنێکی خێرا لە شاری مەهاباد بۆ مالێک کە ئاگری لێکەوتبوو، بە سەختی برینداربوون و رەوانەی نەخوشخانە کران. هەروەها کرێکارێکی تەمەن 65 ساڵی کارگەیەک لە ئاشخانە، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسان بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، تووشی ڕووداو بوو و گیانی لەدەستدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net