هێرشی درۆنی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەریمی کوردستان

رۆژی ڕابردوو، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی دوو درۆنی ئینتیحاری شۆینی کارەکەی بە ئامانج گرتووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، بە پێی بەدواداچوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی هەریمی کوردستان، ئەو درۆنانە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کراون و جەختیشی لەسەر ئەوە کردووە کە ئەو پەلامارانەی کۆماری ئیسلامی، مەترسی دەخاتە سەر ئەمنییەتی ناوچەکە و بە توندی ئیدانەی کردووە. شایانی باسە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو رووداوە بڵاو نەبووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net