10

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “سێپێهر ئەمیر زادە” خوێندکار و خەڵکی پارێزگای خوزستان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو رێککەوتی 23ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر مالەکەی دەستبەسەر و پاش لیپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان، رەوانەی زیندانی دەستگردی شاری ئیسفەهان کرا. ناوبراو دواتر لە لایەن دادگای ئینقیلابەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.