کۆبوونەوەی کرێکارانی کارگەی پویا نەخی ئیلام

رۆژی پێنجشەممە 5ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارگەی داخراوی پویا نەخ لە ئیلام دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، لە دۆخێکی ئابووری زۆر خراپدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدەدا کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە سەرەڕای چەندین جار کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دژ بە داخستنی ئەو کارگەیە و دەرکردنی کرێکاران، وڵامیان نەدراوەتەوە و لە ئەگەری درێژەی نەکردنەوەی کارگەکەدا، ناڕەزایەتییەکانیان بەرفراوانتر دەکەنەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net