13

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەرمانان، پاش دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدانانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، ڕژیم بۆ چەندمین جار هێرشی درۆنی کردە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵات.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، کۆماری ئیسلامی بە سێ درۆنی ئینتیحاری بنکە و بارگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە بەرزاییەکانی بالیسان بە ئامانج گرت و پاش ماوەیک کەمپی جێژنیکان لە شاری هەولێر کە شوێنی نیشتەجێ بوونی بنەمالەی ئەنداانی ئەو حیزبەیە، بەر پەڵاماری ڕژیم کەوتووە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ئاستی زیانەکان هیچ زانیارییەک بڵاو نەبووە.