لەسێدارەدانی 4 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم

بەپێی دوایین زانیارییەکان، حوکمی سێدارەی 4 بەندکراو بە تۆمەتی تاوانە کۆمەلایەتییەکان لە شارەکانی شیراز، قۆم و بابۆل جێبەجێ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ،عەزیز رەوشەناییبەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمرۆ حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کراوە. لە لایەکی دیکەوەعەلی میرزاییخەڵکی مازەندەران، ساڵی 1400ی هەتاوی بە هەمان تۆمەت حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و بەیانی ئەمرۆ لە زیندانی بابۆل لە سێدارە درا. هاوکات دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانیعەباس مەردانی و مەنسوور ڕەحیمی نەژادکە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی شاری قۆم حوکمەکەیان جێبەجێ کرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net