پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

لەسێدارەدانی  3 بەندکراو لە زیندانەکانی رەشت و مەشهەد

لە رۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی 3 کەس لە زیندانی لاکانی رەشت و زیندانی ناوەندی مەشهەد  جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی “مۆجتەبا سەلاحی لاقانی” کە ماوەی چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها دوو شاروومەندی ئەفغان بە ناوەکانی “ئەنسار نامی و نەزیف رەسوول خاندە” کە ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکانیان جێبەجێ کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *