لەسێدارەدانی ٧٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە درێژەی مانگی ئاگۆستی ئەمساڵدا، ٧٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لەسێدارە دراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای لەسێدارەدانی ٧٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم، ٨٠ هاووڵاتی کە بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنیەتی دەستبەسەرکراون، زیاتر لە ٦٠٠ ساڵ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە کە ئەمە هێمای بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی گوشارە قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیانی ناڕازیە. لە هەمان کاتدا بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ٣١١ هاووڵاتی بە هۆی دەربڕینی دەنگی ناڕازی دژ بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net