9

رۆژی ڕابردوو، کۆماری ئیسلامی لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای ئەوەی کردبوو کە پێگەکانی ئەمریکای لە ئۆردۆن بە ئامانج گرتووە کە ڕاپۆرتەکە لە لایەن ئەمریکاوە رەتکراوەتەوە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندبوو کە بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر پێگەیکی ئەمریکا لە ئۆردۆن، شەڕەکەی دەستپێکردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو پێگە لە کاتی ئامادەبوون بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بووە. لە بەرامبەردا، بەرپرسانی ئەمریکا لە وتوبێژێک لەگەڵ سەرچاوەیەکی هەواڵدا ڕایانگەیاندووە کە هیچ مووشەکێک پێگەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە بە ئامانج نەگرتووە.