کوژرانی دوو هێزی سپای پاسداران لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە زاهدان

ڕۆژی ڕابردوو، بە هۆی بە ئامانج گرتنی یەکەیەکی سەربازی سەر بە سپای پاسداران لە لایەن گروپێکی چەکداری نەناسراو، دوو ئەندامی سپای پاسدارانی ڕژیم کوژراون.

میدیا ناوخۆییەکانی ڕژیم، ئەو کەسەیان بە ناوەکانی “ئەبۆلفەزل عودی و کەیوان رەمرودی” وەکوو هێزی ئەمنی ناساندووە و ڕایانگەیاندووە کە ئەو دوو کەسە ئەندامی “قەرارگای عەمەلیاتی میرحسێن” بوون. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناسناوی ئەو چەکدارانە و ئامانجی هێرشەکەیان لەبەردەستدا نیە و هەروەها هیچ گرووپێک بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net