12

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە بەشی لێکۆڵێنەوەی شیرکەتی پترۆشیمی ماهشەهر، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمەڵێک لە مەزایاکانیان لە لایەن بەرپرسانی ئەو شیرکەتە، بە بیانووی نەبوونی داهات و بوودجەی ساڵانە، پێیان نەدراوە. لە هەمان کاتدا کرێکاران ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بوچککردنەوەی سفرەی ژیانی کرێکاران، نەک تەنیا دۆخی ژیانیانیان خراپتر کردووە، بەڵکوو کاریگەری ڕاستەوخۆیان لە سەر خراپی دۆخی ئابووری ژیانیان هەیە.