کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی هێڵی شەشەمی سەرتاسەری گاز لە ئەهواز و بیدبۆلەند

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی شاغڵ لە هێڵی شەشەمی گازی سەرتاسەری ئەهواز و بیدبۆلەند، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام کۆبوونەوە.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی ڕادەست کرانی بەڕێوەبردنی ئەو شیرکەتە بە پەیمانکارەکان، دۆخی ئیمەنی پێشەکەیان باش نییە و تەنانەت حەقدەستی چەندین مانگی ڕابردوویان پێ نەدراوە. لە درێژەدا کرێکارانی ناڕازی جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی، نەک تەنیا وڵامی داخوازییەکانیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو لە لایەن حراسەتەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە کۆتایی بە کۆبوونەوەکانیان بهێنن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net