پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر دوو هاووڵاتی لە بەندەر عەباس و تاران

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی بەندەرعەباس و تاران لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە، حوکمی سێدارە و زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

یەکێک لەو هاووڵاتیانە بە ناوی “نەسیمە ئیسلامی زێهی” هاووڵاتی بەلوچ و بەندکراوی عەقیدەتی، لە لایەن لقی 15ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە بە سرۆکایەتی “سەلەواتی“، بە تۆمەتی “شۆڕشی چەکداری دژ بە ڕژیم” حوکمی 25 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. لە لایەکی دیکەوە، “سەودا ئیبراهیمی شەمس ئابادی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئەراک و ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندی بەندەر عەباس، کە لە رەوتی شەڕی 40 رۆژەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا دەستبەسەر کرا، لە لایەن دادگای ئینقیلابی بەندەر عەباسەوە بە تۆمەتی “افساد فی العرض” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *