کەمبوونی دەرمانی پێویست لە پارێزگای کرماشان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بە هۆی کەمبوونی دەرمانی پێویستی نەخۆشخانی تالاسمی لە پارێزگای کرماشان و بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی هەڵاوسان، هاووڵاتیانی لە دابینکردنی دەرمانی پێویستدا تووشی کێشە بوون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، داخرانی ژمارەیەک لە دەروازە سنوورییەکان لە لایەن وڵاتانی دراوسێ و هەروەها کۆتایی هاتنی چالاکییەکانی ژمارەیەک لە شیرکەتەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان لە ئێران، دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی ژمارەیەک لە نەخۆشییەکان و بە تایبەت نەخۆشی تالاسمی، ئەستەم بووە و هاووڵاتیانی تووشی کێشە بوون. لە هەمان کاتدا هاووڵاتیان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەڵاوسان و هەروەها نەبوونی داهات، توانای دابینکردنی دەرمانی پێویستیان نییە و گیانی نەخۆشانی تایبەت لە مەترسیدایە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net